ناوهڕۆك
ناسنامەی کتێب
ناوی کتێب: لەبارەی یوسف بۆتان دەدوێم
ئامادەکردنی: ئەیاد فەهمی
چاپ: ڕێنوێن
بابەت: ئایینی
ژمارەی لاپەڕە: ١٥٩ لاپەڕە
ناساندن
چیرۆکی پێغەمبەر یوسف ئەو چیرۆکەیە کە دڵنەوایی پێغەمبەری خودا ﷺ پێکرا لە ساڵی خەمباریدا، ئەو چیرۆکەی کە لەسەرگوزشتەی پێغەمبەری خودا ﷺ دەچێت. نوسەر لە کتێبەکەیدا گەڕاوە بە دوای ڕاماناکاندا، ئەوانەی هەڵبژاردووە کە کاریگەری دەخاتە سەر ژیانت و ئومێد و هیوا و گەشبینیت بۆ دەگەڕێنێتەوە، هەر وەک ئاماژەی پێ کردووە هەرکەسێک خەمبار بێت و چیرۆکی پێغەمبەر یوسف بخوێنێتەوە، ئەوا خەمبارییەکەی نامێنێت.
هەندێک لە ناوەڕۆکی کتێبەکە
- هەموو چیرۆکێک ئەگەر جارێک گوێت لێبوو، ئەوا لە جاره دووەمدا لێی بێزار دەبیت، تەنها چیرۆکەکانی قورئان نەبێت، ئەوا زیاد لە ١٤٠٠ ساڵە دەخوێندرێنەوە و چێژی زیاتریان دەبێت.
- لەوانەیە ئەو بەڵایەی کە خۆشت ناوێت، بتبات بەرەو چارەنووسێک، هێندە جوان بێت کە خەونت پێوە نەبینیووە.
- ئەو کەسەی لە ستەمی لێ دەکرێت، نامرێت، هەتا خودا پێشانی نەدات، چی بە ستەمکارەکەی کردووە، ئەگەر چی ئەمە درێژە بکێشێت.
سەرچاوەکان
762 بینین